پشکنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان شوێنەواری مادەی تیشکدەر لە ئێران بە مەترسیی نوێ ناودەبەن

پشکنەرانی ئێران کە سەربە نەتەوە یەکگرتووەکانن شوێنەواری بەڵگەی نوێی جوڵە و چالاکی ئەتۆمی شاراوەیان لە ئێران ڕاگەیاند و بە جێگە پرسیاری نوێ لەسەر فراوانخوازی ئێران لە بواری ئەتۆمی ناودەبەن.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە زاری سێ دیپلۆماتی بەشدار لە پشکنینەکاندا ڕایگەیاند، ئەو نمونانەی لە دوو وێستگەی ئێران لە ماوەی پشکنینەکانی نوێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان وەریانگرتووە لە پایزی ڕابردوودا دەریدەخات کە شوێنەواری مادەی تیشکدەر لەو وێستگانەدا هەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەگەری هەیە ئێران سەرقاڵی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بێت.

هەروەها بەپێی پشتبەستن بەوە شوێنەوارانەی بەردەستیان کەوتووە مەترسی نوێیان خستووەتەڕوو، لەگەڵئەوەشدا زانیارییان بەدروستیی سروشتی ئەو شوێنەوارانە  کە دەستیانکەوتووە نەخستووەتەڕوو.

لە ساڵی ڕابردوودا، ئێران قەدەغەی کرد پشکنەرانی سەربە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پشکنین لە وێستگە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەیدا بکەن، لە ماوەی ڕابردوودا ئێران بەبەردەوامی ڕەتیکردووەتەوە هەوڵی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی بدات و جەختیکردووەتەوە کە وڵاتەکەی سەرجەم چالاکییە ئەتۆمییەکانی لە بواری ئاشتیدا کارپێدەکات وەک، بەرهەمهێنانی کارەبا و چاودێری تەندروستی بەڵام هێج ئەنجامێکی لەوبارەیەشەوە نەخستووەتەڕوو.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە تاوەکو ئێستا بەرپرسانی کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەڵامدانەوەیان بۆ ئەم لێدوانانە نەبووە و هیچ کاردنەوەیەکیان نیشان نەداوە.

بابەتی پێشتر

شەنگال.. ئەمڕۆ ڕوفاتی 104 قوربانی گوندی كۆجۆ بەخاكدەسپێردرێن

بابەتی دواتر

كەشناسی: باران لە دوو شاری هەرێم بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share