زانیاریی نوێ لەبارەی بڕی بەشەخۆراكەوە ئاشكراكرا

وەزارەتی بازرگانیی عێراق كە بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دابین و دابەشدەكات، بڕی خۆراكی تایبەت بەو پڕۆژەیەی ئاشكراكرد و باسی بڕینی بەشەخۆراكی كەسانێكی دیاریكراو دەكات.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، “بڕێكی زۆر خۆراك و خواردەمەنی بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان كۆگاكراون كە بەشی چەند مانگێك دەكەن و لە كۆگاكانی وەزارەتی بازرگانیدا لە پارێزگاكان ئەمباركراون”.

لەبارەی بەئەلیكترۆنیكردنی فۆرمی بەشەخۆراكەوە، وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، بەشەخۆراكی ئەو هاوڵاتییانە دەبڕدرێت كە وڵات بەجێدەهێڵن، چونكە تیمی گەڕۆكی وەزارەتی بازرگانی هاوڵاتییان بەسەردەكەنەوە و دەبێت هاوڵاتییان بەڵگەنامەكانیان بۆ تیمەكان بخەنەڕوو، بۆ ئەوەی بەشەخۆراكی مانگانەیان بەردەوامبێت.

بابەتی پێشتر

7ـی ئایار ساڵڕۆژی کۆچی دوایی قانعی شاعیرە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە ئاسایش و پۆلیسی هەولێرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جومانە غەلای: دواکەوتنی مەرسومی هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر کارەکانمان دروستکردووە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ” دواکەوتنی مەرسومی هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر کارەکانمان دروستکردووە”. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share