7ـی ئایار ساڵڕۆژی کۆچی دوایی قانعی شاعیرە

محەمەد عەبدولقادر سەعید دۆڵاشی ناسراو بە “قانع”، لە 15ـی ئەیلولی ساڵی 1898ـدا لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە و لە سەرەتای قۆناغی لاوێتیی تەمەنییەوە دەستیداوەتە شیعرنووسین.

لە ماوەی ساڵانی شیعرنووسینیدا، قانع لە پاڵ نووسینی شیعری ئایینی و غەزەلنووسی و هۆنینەوەی قەسیدەی دڵداریدا، رۆڵێكی باڵای لە نووسینی شیعری بەرەنگاری و پشتیوانیكردنی چەوساوەكاندا هەبووە، پشتیوانیكردنێك كە ناسناوی “شاعیری چەوساوەکانی کوردستان”ـی پێبەخشی.

جگە لە شیعرنووسین، قانع ساڵانێكی زۆری ژیانی بۆ خوێندن تەرخاندەكات و رێی چەندین شاری رۆژهەڵات و باشووری كوردستان، بە دوای خوێندن و فێربووندا تەیدەكات و بەوەش ئەزموونێكی دەوڵەمەندی لە ژیانی كۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئابوریی خەڵكی شار و دێهاتی كوردستاندا چنگخستووە.

رۆژی حەوتی ئایاری ساڵی 1965 دوای ساڵانێكی زۆر لە تووشبوونی بە نەخۆشیی تەنگەنەفەسی، قانع لە گوندی لەنگەدێی ناوچەی شلێری سەر بە قەزای پێنجوێن، لە ئەنجامی كاریگەریی هەمان نەخۆشیدا کۆچی دوایی كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک جیاوازی “سەر سوڕهێنەر”ی بۆ ماوەیی دانیشتوانی ئێران نیشان دەدات

تیمێکی توێژەرانی نێودەوڵەتی کە توێژەرانی زانکۆی کۆڵنی ئەڵمانیشیان تێدا بووە لە لێکۆڵینەوەیەکدا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە جیاوازی بۆ…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ڕۆشنبیری بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکانی لە میدیاکان ڕاگرت

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکان کاریگەریی خراپ لەسەر کۆمەڵگا دروستبووە، بۆیە بڕیاردراوە بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکان…
Total
0
Share