بە بەشداریی زانكۆكانی سلێمانی و هەڵەبجە، یەكەم كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی هەورامانناسی لە سنە بەرێوەچوو

یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەكادیمی و زانستیی هەورامانناسی لە زانكۆی كوردستان لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان بەرێوەچوو، كە بە هاوبەشی لەلایەن هەرسێ‌ زانكۆی كوردستان/ سنە، زانكۆی سلێمانی و زانكۆی هەڵەبجە رێكخرابوو.

كۆنفرانسەكە لە رۆژانی 3 و 4 ی ئایاری 2023 بەڕێوەچوو، كە مامۆستایانی زانكۆی هەڵەبجە بە چەند توێژینەوەیەكی تایبەت لەبارەی هەورامانەوە بەشدارییان كردبوو، ئەمە جگە لە پێشكەشكردنی وتارێكی تایبەت لەلایەن د. مەهاباد كامیل عەبدوڵا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و بەشداریی شاندێكی زانكۆكە لە كۆنفرانسەكەدا.

زانكۆی كوردستان/ سنە، زانكۆی سلێمانی، زانكۆی هەڵەبجە لە چوارچێوەی هەوڵە زانستییەكانیاندا كۆنفرانسە زانستییەكەیان بۆ ناساندنی هەورامان لەبوارە زانستی و كەلتووری و كۆمەڵایەتی و هونەرییە جیاوازەكاندا كۆنفرانسەكەیان رێكخستبوو، كە لەماوەی دوو ڕۆژی كۆنفرانسدا بە 22 پانێڵ 93 توێژینەوە لەو بوارانە پێشكەشكرا.

بابەتی پێشتر

شێوازێكی نوێ بۆ دابەشكردنی بەشە خۆراكی هاوڵاتییان پەیڕەودەكرێت

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share