بەشێک لە دەستگیرکراوانی بادینان کێشی لەشیان دابەزیوە

فۆتۆ: ئەیوب عەلی وەرتێ

پارێزەران و کەسوکاری سزادراوانی بادینان ئاشکرایدەکەن، ئەمڕۆ لەکاتی دەستپێکی دادگاییەکەدا بۆیان دەرکەوتووە کە بەشێک لە سزادراوانی بادینان کێشی لەشیان دابەزیووە.

بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگاییکردنی پێنج چالاکوانی بادینان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرۆکی دادگا مۆڵەتی وەرگرتووە، دادگاییکردنەکە دواکەوت.

بەشدار حەسەن، پارێزەری دۆسیەی چالاكوانە دەستگیركراوەكانی بادینان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “دادگایکردنەکە بەهۆی مۆڵەت وەرگرتنی سەرۆکی دادگاوە دواخرا، چونکە دادوەری جێگر وتوویەتی، ئەو نوسراوی ئەم دادگایکردنەی نەخوێندوەتەوە، بۆیە دۆسییەکەی دواخت”.

کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان دەڵێن، ئەوەی تێبینیان کردووە کێشی لەشی بەشێک لە دەستگیرکراوان لاواز بووە و لەژێر فشاردابوون، بە ڕادەیەک دوو لە دەستگیرکراوەکان لە ژێر فشاردا وتویانە ئێمە پارێزەرمان ناوێت.

بە وتەی پارێزەری دۆسییەکە، هێزێکی ئەمنی زۆر لەکاتی دەستپێکی دادگاییکردنەکەدا ئامادەبوون و ئەوەش لەڕووی یاساییەوە ڕێگەپێدراو نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یۆنامی: ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی چالاكوانانی بادینان كراون جێگای نیگەرانیی ئێمەن

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد هێشتا بە چارەسەری تەواو نەگەیشتووە، سەبارەت بە چالاكوانانی…
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی: سەرانە وەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، سەرانەوەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە و ئەو پارەیشی…
Total
0
Share