سلێمانی: هەڵمەتی بڕینی كارەبای نایاسایی دەستیپێكرد

بەرێوەبەرێتیی گشتيی كارەبای سلێمانی، شەوی رابردوو هەڵمەتی بڕینی كارەبای نایاسایی، لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دەستپێكرد.

ئەندازیار ئەنوەر حمە سعید بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای رۆژهەڵاتی سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردوو تیمەكانی لیژنەی سەرپێچی، لەناو بازاڕی سلێمانی هەڵمەتێكی بڕینی كارەبای نایاسایی ئەنجامدا، كە بەشێوەی نایاسایی بەچەند شوێنك درابوو.

بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای رۆژهەڵاتی سلێمانی راشیگەیاند، “هەڵمەتی بڕینی كارەبای نایاسایی بەردەوامدەبێت و ئەنجامدەرانی رووبەڕووی رێكاری یاساییان دەكەینەوە.

بابەتی پێشتر

لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی توركیا دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

خواردنگەیەك لە دهۆك داخرا كە چۆلەكەی مرداربوو لەناو مەنجەڵی شۆرباكەیدا دۆزرابووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share