لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی توركیا دەستیپێكرد

بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە شارەكانی بەغداد و بەسرە هەولێر، پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا و سەرۆكایەتیی ئەو وڵاتە دەستیپێكرد.

لە شاری بەغداد 1775 دەنگدەر هەیە و لە دوو سندوقی دەنگداندا دەنگدەدەن، لە بەسرەش 132 دەنگدەر هەیە و لە یەك سندوقی دەنگدان هەروەها لە هەولێریش 3 سندوقی دەنگدان هەیە، كە سێ هەزار و 834 كەس مافی دەنگدانیان هەیە.

بڕیارە 14ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی توركیا بەرێوەبچێت و كێبڕكێیەكی توند لەلایەن حزبی دەسەڵاتدار و ئۆپۆزسێۆنەكانی ئەو وڵاتەوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی: پلانی درێژخایەنمان بۆ سەرچنار داڕشتووە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی، رایگەیاند، پلانی درێژخایەنمان بۆ سەرچنار داڕشتووە. شاناز عامر، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی، رایگەیاند، سەرچنار لای هەمووان…
Total
0
Share