بۆ وەرگرتنی پارەی بەشەخۆراک بڕیارێکی نوێ دەرکرا

بەپێی بڕیارێک، لەکاتی وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک چیتر پارەی کاش نامێنێت و دەکرێت بە ئەلیکترۆنی.

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەل و پەلی خۆراک/ هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم بریکارەکانی خۆراکی سنووری پارێزگای هەولێر و دەور و بەری دەکەینەوە کە لەکاتی وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک چیتر پارە بە دەست (کاش) وەرناگیرێت، بۆیە پێویستە بریکار بە زووترین کات بە ناوی خۆی یاخود یەکێک لەئەندامانی خێزانی (ماستەر کارد) لە یەکێک لە بانکەکان درووست بکات.

باس لەوەش دەکات، بریکارەکان لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە مەبەستی وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری بـەو ( ماسترکارد) ەی دروستیکردووە لە رێگای ئامێری تایبەت لە ناو بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی هەولێر پارەکە دەدات .

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەتوانرێت بە یەک ماستەر کارد چەند بریکارێک کارەکەیان رایی بکەن و پارەکە بدەن ، هەروەها ئەم بڕیارە لەگەڵ دابەشکردنی سەبەتە ی دووەمی بەشە خۆراک دەچێتە بواری جێبەجێکردن .

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كێتى و گۆڕان بایكۆتیان كرد… ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێریش پاره‌كه‌ى به‌غداد ڕه‌تده‌كاتەوە

هه‌ر یه‌ك له‌ یه‌كێتى و گۆڕان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێریان كرد و به‌زۆرینه‌ى ده‌نگیش ئه‌نجومه‌نەكە پشتیوانیی پارێزگاری…
Total
0
Share