خۆڵبارین لە هەرێم دەستیپێکرد

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و ئاستی بینینی کەم کردووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “شەپۆلێکى خۆڵبارین چەمچەماڵ و سلێمانى و هەندێک ناوچەى دیکەی گرتۆتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “مەودای بینین لە سلێمانى بۆ 4 کیلۆمەتر و لە چەمچەماڵیش بۆ 3 کیلۆمەتر کەمبووەتەوە”.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم بۆ سبەینێ شەممە کاریگەری خۆڵبارین لەسەر ئەو ناوچانە نامێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: سبەی پارەی مووچەی مانگی نۆمان بەدەستدەگات

بەپێی زانیارییەکان، سبەی بەغداد پارەی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی…
Total
0
Share