بێلینگهام بە یەک (سڵاو)ی ڕیاڵ مەدرید، مان سیتی لەبیرکرد

جود بێلینگهامی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، ئۆفەرێکی یانەی مانچستەر سیتی ڕەتکردووەتەوە کە لە ئۆفەرەکانی ڕیاڵ مەدرید بەهێزتر بووە.

بەپێی زانیارییەکانی سانتی ئیوانای ڕۆژنامەنووسی “فووت مێرکاتۆ”، ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان جود بێلینگهام و ڕیاڵ مەدرید بە تێچووی (100) ملیۆن یورۆ بە پاداشتەکانەوە نزیکە.

بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانە توانیویانە لە دانوستاندنەکان پێشەنگی بگرن، تەنانەت واژۆکردنی گرێبەستی ناوەندکارە ئینگلیزییەکە لە کۆتا قۆناغەکانیدایە.

ڕۆژنامەنووسەکە ڕایگەیاندووە، مانچستەر سیتی لە ڕووی داراییەوە ئۆفەرێکی بەهێزتری پێشکەش بە بێلینگهام کردووە، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی ئۆفەرەکەی ڕیاڵ مەدرید، ناوبراو مانچستەر سیتی پشتگوێخستووە.

بێلینگهامی تەمەن 19 ساڵ، لەم وەرزەدا لە کۆی 40 یاری، بەشداربووە لە تۆمارکردنی 18 گۆڵی بوروسیا دۆرتمۆند لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان.

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ بە مایکرۆفۆنێک دادگای وەرزشی بێدەنگ دەکات

بابەتی دواتر

تێکڕای لەدایکبوون لە عێراقدا چەندە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share