(ڤیدیۆ) فەرەنسا وئەرجەنتین بەهێزەوە گەڕانەوە و بەرازیل یەکسانبوو

هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و فەرەنسا لە دووەم گەڕی خولی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 بردنەوەیان تۆمارکرد و بەرازیل یەکسانبوو.

ئەمڕۆ، یەکشەممە دووەمین روبەڕوبوونەوەکانی خولی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 ئەنجامدران.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بردنەوەیەکی گرنگی بەرامبەر میسڕ بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام تۆمارکرد، هەروەها هەڵبژاردەی بەرازیل کە لە یەکەم بەریەککەوتندا تیمی ئۆڵۆمپی ئەڵمانیای بە چوار گۆڵ خست، لە ڕوبەڕوبوونەوەی کۆتدیڤوار بەبێ گۆڵ یەکسانبوو.

لەهەمان گەڕدا، هەڵبژاردەی فەرەنسا تۆڵەی شکستی گەڕی یەکەمی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ لە ئەفریقای باشوور کردەوە.

https://www.youtube.com/watch?v=xg2yQQT7Fr0

بڕیاریشە پاش کەمێکی دیکە ڕوبەڕوبوونەوەکانی نێوان ئوسترالیا و ئیسپانیا، ژاپۆن و مەکسیک، سعودیە و ئەڵمانیا ئەنجامبدرێن.

ئەنجامەکان:

میسڕ 0-1 ئەرجەنتین

نیوزلەندا 2-3 هندۆراس

فەرەنسا 4-3 ئەفریقای باشوور

بەرازیل 0-0 کۆتدیڤوار

بابەتی پێشتر

دووبارە شەپۆلێكی گەرما هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

بەرزترین ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا لەهەرێم لەماوەی 24 کاتژمێردا تۆمارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین چانس بۆ هازارد

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید باوەڕیان بە گەڕانەوەی ئیدین هازارد نەماوە، لە بەرامبەردا ڕاهێنەر و یاریزانان پاڵپشتیدەکەن. ڕۆژنامەی موندۆ…
Total
0
Share