تێکڕای لەدایکبوون لە عێراقدا چەندە؟

بەپێی ئامارێکی جیهانی لە عێراقدا رێژەی وەچەخستنەوە بۆ هەر ژنێک بە تێکڕا 3.6 ە و بەمەش عێراق پلەی 14 یەمی جیهانی لە ریزبەندی وەچەخستنەوە گرتووە.

پێگەی جیهانی ئاماری لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ریزبەندی وڵاتانی جیهانی لە وەچەخستنەوەدا بڵاوکردووەتەوە و بەپێی ئەوەش، “وڵاتی نایجیریا لە پلەی یەکەمدایە و بە تێکڕا هەر ژنێک لە وڵاتەکەدا 6.9 جار منداڵی دەبێت و لە دوای ئەویش سۆماڵ دێت بە 6.4 بۆ هەر ژنێک و وڵاتی چادیش بە 6.3 لە پلەی سێیەمدایە”.

هەر بەپێی ریزبەندییەکە عێراق لە پلەی 14 یەمیندایە و هەر ژنێک 3.6 جار دووگیان دەبێت.

ئامارەکە ئاشکرایدەکات، کۆریای باشوور کۆتایی ریزبەندییەکەی گرتووە و هەر ژنێک بە تێکڕای 0.8 جار دووگیاندەبێت و منداڵی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژە یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی پەسەندكرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە كۆی دەنگ پڕۆژە یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی پەسەندكرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە دەکەوێتە دوای پشووی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە دەکەوێتە دوای پشووی ئەنجومەنی نوێنەران “. د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share