خێزانێك لە سلێمانی 59 ساڵە ئۆتۆمبێلێكی جۆری شۆڤرلیت پیكاب-یان هەیە و لەبەر وەسێتی باوكیان پاراستوویانە.
سالار عەبدولرەحمان خەراجیانی كە كوڕە ناوەنجی حاجی عەبدولرەحمانە دەڵێت، “باوكم پێی وتین هەر بەم پیكابە تەرمەكەم ببەن بۆ گۆڕستان و ئیتر هەرگیز ئۆتۆمبێلەكەش مەفرۆشن”.
راشیگەیاند، “ئۆتۆمبێلەكە مۆدیلی 1958ە، ساڵی 1964 باوكم ئەم ئۆتۆمبێلەی كڕیوە و پێشتر چەندین جۆر كاری پێكردووە و وەسێتی كرد كە كە هەر بەم پیكابە تەرمەكەی ببەن بۆ گۆڕستان و دوای خۆشی پارێزگاری لێبكەین و ئۆتۆمبێلەكە نەفرۆشین.