زیاد جەبار: پارتی دەیەوێت 11 كورسیی پێكهاتەكان قۆرغ بكات

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، “پارتی دەیەوێت 11 كورسیی پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان قۆرغ بكات و لە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكانیش پاشگەزبوونەتەوە”.

زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، تا ئێستا رێككەوتنی كۆتایی لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن نەكراوە و دەبێت پێكهاتەكان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت و وتیشی، “دەمانەوێت یاسایەكی مۆدیرن بۆ هەڵبژاردن ئامادەبكرێت و هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجامبدرێت”.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی روونكردنەوەی زیاتریدا وتیشی، “پارتی دەیەوێت 11 كورسیی پێكهاتەكان قۆرغ بكات و كورسییەكانیان لە بەرژەوەندیی خۆی یەكلابكاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێدوانی تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

وەزیری وزەی تورکیا رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچیان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەدەستنەگەیشتووە. ئاڵپ ئەرسڵان بەیرەقدار، وەزیری وزەی تورکیا…
Total
0
Share