فازڵ حاجی: جەژن بە واتای ئەمانە نییە

شۆفێرێك لە هەولێر چەندین سەرپێچیی ئەنجامداوە و وتەبێژی هاتوچۆی پارێزگاكەش بە توانجەوە باسی حاڵەتەكە دەكات.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی وێنەی ئۆتۆمبێلێكی جامڕەشی بڵاوكردەوە و نووسیویەتی، “جەژن بە مانای لێخوڕین بەبێ مۆڵەت و جامڕەشکردن و لێکردنەوەی تابلۆ نییە، سەرەڕای ئەوەش سەرەڕۆیی بکەیت”.

لە درێژەی وتەكانیدا لەو بارەیەوە فازڵ حاجی دەڵێت، “جەژن دروستکردنی کەشێکی ئارام و لێخوڕینێکی سەلامەتە”.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر راشیگەیاندووە، “ئەمڕۆ ئەو ئۆتۆمبێلە کە کۆمەڵێک سەرپێچیی بە یەکەوە کردبوو، لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆی هەولێرەوە دەستی بەسەرداگیرا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی: چوار ماددەی زیادکراو لەگەڵ بەشەخۆراکدا دەدرێت بە هاوڵاتییان

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم ئەو ماددە خوارکییانەی لەلایەن عێراقەوە زیادکراون لە هەرێمی کوردستانیش دەدرێت بە هاوڵاتییان…
Total
0
Share