بڕگەیەكی نوێ سەبارەت بە نەوتی هەرێم لە پرۆژەی بودجەدا زیاددەكرێت

لیژنەی نەوت و وزە ئاشكرایدەكات، هەوڵێك هەیە بۆ زیادكردنی بڕگەیەكی نوێ لە پرۆژەی بودجەی گشتی تایبەت بە پابەندكردنی هەرێم بە رادەستكردنی داهاتەكانی نەوت بە حكومەتی ناوەندی.

سوهەیلە سوڵتانی، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەوڵێكی پەرلەمانتاران هەیە بۆ زیادكردنی بڕگەیەك بۆ یاسای بودجەی گشتی كە تیایدا هەرێم پابەندبكات بە رادەستكردنی داهاتەكانی نەوت بە حكومەتی ناوەند.

وتیشی، “هەنگاودەنێین بۆ دانانی بڕگەی روون و راشكاو بۆ زامنكردنی رادەستكردنی داهاتەكانی هەناردەی نەوت بە حكومەتی ناوەند”.

پەرلەمانتارەكە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئەوەشی خستەڕوو، زۆرینەی فراكسیۆنەكان كار لەسەر پاڵپشتی و پشتیوانیی بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی دەكەن كە جەختدەكاتەوە لەسەر رادەستنەكردنی پارە بە هەرێم لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە ئەگەر هەرێم داهاتەكانی نەوت و غاز رادەستی ناوەند نەكات.

بە وتەی ئەو “بڕیارەكەی دادگای نیودەوڵەتیی پاریس كە هەرێمی پابەندكرد بە راوەستاندنی دزەپێكردنی نەوت بۆ دەرەوە لە كاتێكی گونجاودا بوو”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا 5 پۆست لە زانكۆی سەڵاحەددین رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

دەستكرا بە دابەشكردنی هێلكەكەی مانگی رەمەزان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقەكەرێك لە سلێمانی دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان دەستگیركردووە كە تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كردبوو. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 29ی…
زیاتر ببینە

كچێكی رفێندراو ئازادكرا

كچێك دوای رفاندنی ئازادكرا و رفێنەرەكەی دەستگیركرا. ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەكانی هەواڵگریی سەربازی، كچێكی تەمەن 17 ساڵیان لە دەست…
Total
0
Share