پوتین لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو

سەرۆکایەتیی روسیا بڵاویکردەوە، ئۆکرانیا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، هەوڵی کوشتنی ڤلادیمێر پوتینی داوە.

کۆشکی کرملین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئۆکرانیا لە رێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هەوڵی هێرشکردنە سەر شوێنی مانەوەی ڤلادیمێر پوتینی داوە”.

ئاشکراشیکرد، “ئامانجی هێرشەکە تیرۆرکردنی پوتین بوو، بەڵام لەرێگەی سیستمی رادارەوە توانراوە بخرێنە خوارەوە، پوتینیش هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە و سەلامەت بووە”.

هەر لە راگەیەندراوەکەی کرملیندا هاتووە، “ئەوەی روویدا هێرشێکی دوژمنکارانە بووە و لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامدەدرێنەوە”.

بابەتی پێشتر

پێرێز جێگرەوەی ئەنچلۆتی دیاریکرد

بابەتی دواتر

سودانی بە زمانی كوردی بەڵێنێك دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراقییه‌.. پۆلیسی به‌ریتانیا ناسنامه‌ى بكه‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى لیڤه‌رپولى دیارییكرد

پۆلیسی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، بڕیارى ده‌ستگیركردنیان بۆ كه‌سێكى به‌ ڕه‌گه‌ز عێراقی ده‌ركردووه‌ كه‌ گومان ده‌كرێت بكه‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى چه‌ند ڕۆژى…
Total
0
Share