سودانی بە زمانی كوردی بەڵێنێك دەدات

لە “رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەری”ـدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، پەیامێكی بڵاوكردەوە و بە زمانی كوردی بەڵێنێكی بە رۆژنامەنووسان دا.

لە پەیامەكەیدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “لە رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەریدا، سڵاو لە هەموو رۆژنامەنووسان و میدیاکاران، ئەوانەی خزمەتی راستی دەکەن”.

لە پەیامەكەیدا كە بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، سودانی بەڵێنی پاراستنی ئازادیی رۆژنامەگەریی بە میدیاكاران و رۆژنامەنووسان داوە و نووسیویەتی، “بەپێی بنەماکانی یاسا و دەستوور، پابەندبوونمان بە پاراستنی ئازادیی رۆژنامەگەری دووپاتدەکەینەوە، چونکە کۆڵەکەی دیموكراسیی پتەو و دیوارە بەهێزەكەیەتی”.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، “بەم بۆنەیەوە، جارێكی تر جەختدەكەینەوە كە رۆژنامەگەریی پیشەییانە، باشترین هاوبەشمانە لە راپەڕاندنی ئەركە نیشتمانییەكانماندا بە مەبەستی خزمەتكردنی گەلی شۆدارمان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەران: هەشت هۆکار لە پشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەشت خاڵ لەپشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوەن و دانووستانەکان تەنها دوو خاڵیان چارەسەرکردووە.…
Total
0
Share