CIA: تاڵیبان دەتوانێت لە 90 ڕۆژدا كابوڵ كۆنترۆڵبكات

بینای پەرلەمانی ئەفغانستان فۆتۆ: ڕۆیتەرز

هەواڵگریی ئەمریكا پێیوایە بزوتنەوەی تاڵیبان دەتوانێت لەماوەی 30 ڕۆژدا كابوڵ داببڕێنێت و لەماوەی 90 ڕۆژیشیدا كۆنتڕۆڵی بكات.

بەپێی سەرچاوەكانی ناو وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا، دەزگای هەواڵگری هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی ئەفغانستان كردووە، ئەوەش لەسەر بنەمای ئەو دەستكەوتە مەیدانییە خێرایانە بووە كە تاڵیبان لە سەرجەم ناوچەكانی وڵاتەكە بەدەستیهێناوە.

بەپێی دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا، تاڵیبان دەتوانێت لەماوەی 30 ڕۆژدا كابوڵ داببڕێنێت و لەماوەی 90 ڕۆژیشیدا كۆنتڕۆڵی بكات.

ئەو زانیارییانە لەدوای زیادبوونی ڕوبەڕوبوونەوەكانی نێوان هێزەكانی حكومەتی ئەفغانستان و چەكدارانی تاڵیبانە، كە لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو چەكدارانی بزوتنەوەكە توانییان پایتەختی 9 ویلایەت لە كۆی 34 ویلایەت كۆنتڕۆڵ بكەن.

س: ڕۆیتەرز

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: تادێت بە مووشەکی زیاتر وەڵامی ئەمریکا و ئیسرائیل دەدەینەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دوژمن دەڵێت 320%ـی مووشەکەکانی ئێران لەناوچوون، کەچی ئێمە هەر مووشەکی زیاتر هەڵدەدەین. محەمەد باقر…
Total
0
Share