رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور: عێراق 167ـەمین وڵاتی جیهانە بۆ ئازادیی رۆژنامەگەری

رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ریزبەندی وڵاتانی جیهانی بۆ ئازادی رۆژنامەگەری بۆ ساڵی 2023 بڵاوکردەوە کە عێراق پلەی 167 ی گرتووە.

رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور بڵاویکردەوە، “لە ساڵی 2023 دا نەرویج یەکەمین دەوڵەتی جیهانە لە ئازادی رۆژنامەگەریدا و لە دوای ئەویش هەریەکە لە وڵاتانی ئێرلەندا و دانیمارک و سوید و فینلاند و هۆڵەندا و لیتوانیا و ئیستۆنیا و پرتوگال دێت”.

هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، “ئەڵمانیا پلەی 21 ی ریزبەندییەکەی گرتووە لەدوای ئەویش فەرەنسا و بەریتانیا وئیتاڵیا و ئەمریکا و رووسیا و چین دێت”.

هەر بەپێی ریزبەندییەکە عێراق پلەی 167 ی گرتووە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو لە پلەی 172 دا بوو.

بابەتی پێشتر

ئەمساڵ مووچە دەدرێت بە زیاتر لە 600 هەزار خێزان

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستی دوای ساڵێك هەمان بەڵێن بە سلێمانی دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share