سودانی لەبارەی هێزە ئەمنییەکانەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

محەمەد شیاع سودانی بڕیاریدا لێدوانی میدیایی و بڵاوکردنەوەی چالاکی و وێنە و ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەرجەم هێزە ئەمنییەکان قەدەغەبکات.

بەپێی نووسراوێک کە واژووی محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراقی بەسەرەوەیە و وێنەیەکی دەست میدیا عێراقییەکان کەوتووە، بڕیاردراوە کە لێدوانی رۆژنامەوانی، بڵاوکردنەوەی چالاکییە سەربازییەکان، بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ بە تایبەت بە جلی سەربازییەوە لەسەرجەم کارمەندانی سەر بە دەزگا ئەمنییە جۆراوجۆرەکان قەدەغەبکرێت.

بڕیارەکەی سودانی بە مەبەستی رێگریکردنە لە بەکارهێنانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مەرامی کەسی و تایبەتی هاوکات خۆبەدوورگرتنە لە دزەپێکردنی زانیاریی ئەمنیی لە رێگەیانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: ڕێژەی سەوزایی بەبەردەوامی کەمدەبێتەوە و نیوەی وڵات ڕوبەڕووی بەبیابانبوون دەبێتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق مەترسی لەبارەی بە بیابانبوونی نیوەی ناوچە سەوزاییەکانی وڵات دەخاتەڕوو و دەڵێت، “ڕێژەی سەوزایی لە عێراقدا…
Total
0
Share