رووداوێكی هاتوچۆ لە ئاكرێ روویدا

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، رووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لە ناوەندی قەزای ئاكرێ روویدا.

رووداوەكە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ساڵۆن تایبەت و پاسدا روویداوە و عەقید – ئازاد تەها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی دهۆك دەڵێت، “زیانی گیانیی نەبووە”.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی دهۆك ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە لە ئەنجامی رووداوەكەدا، زیان بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.

بابەتی پێشتر

نەوت بۆ نزمترین ئاستی پێنج هەفتە دابەزی

بابەتی دواتر

باوکی رۆحی زیرەکی دەستکرد دەستیلەکارکێشایەوە و مەترسییەک ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share