باوکی رۆحی زیرەکی دەستکرد دەستیلەکارکێشایەوە و مەترسییەک ئاشکرادەکات

جیفری هینتۆن کە بە باوکی رۆحی زیرەکی دەستکرد ناسراوە، لە کۆمپانیای گووگڵ دەستیلەکارکێشایەوە و هۆشداری لە مەترسییەکانی گەشەپێدان بە زیرەکی دەستکرد دا.

جیفری هینتۆنی تەمەن 75 ساڵان، لە راگەیەندراوێکدا لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی لە کۆمپانیای گۆگڵ رایگەیاند، “لە کارەکانی رابردووم پەشیمانم، چونکە تا ئێستا بەشێک لە مەترسییەکانی رۆبۆتەکانی زیرەکی دەستکرد شاردراوەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەم کاتەی ئێستادا پێم وانییە ئەو رۆبۆتانە لە ئێمە زیرەکتربن، بەڵام پێموایە بۆ داهاتوو زیرەکتر دەبن”.

پێشتر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆندا رایگەیاندبوو، “چەند لایەنێکی خراپ هەوڵدەدەن بەشێک لە زیرەکی دەستکرد بە شێوەی خراپ بەکاربهێنن”.

هاوکات سەبارەت بە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی لە گووگڵ ئاشکرایکرد، “تەمەنم گەیشتووەتە 75 ساڵ، بۆ کۆمپانیاکە باشترە من لەوێ نەمێنم”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندیی نێوان بیستۆکەکان و شێرپەنجە.. تێگەیشتنێکی هەڵەیە یان ڕاستییەکی بێدەنگی لێکراو

پسپۆڕان و شارەزایان، بەبەردەوامیی ئامۆژگارییمان دەکەن ئامێر و خزمەتگوزارییە پێشکەوتووە تەکنەلۆژییەکان بە وریایی و بەرپرسیارێتییەوە بەکاربهێنین تاوەکو پارێزراوبین…
زیاتر ببینە

جەیمس وێب تۆماریکردووە ..ناسا دوورترین وێنەی تۆمارکراوی گەردوون بڵاودەکاتەوە

سەرۆکی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی “ناسا” ئاشکرایکرد، لە مانگی تەمموزدا دوورترین وێنەی تۆمارکراوی گەردوون بڵاودەکەنەوە، وێنەکە لەلایەن تێلسکۆپی…
Total
0
Share