لینکی دامەزراندن بە گرێبەست بۆ بەڕێوەبەرایەتییەک کاراکرا

لە دوای رەزامەندنی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی 22 کارمەند بەشێوەی گرێبەست بۆ ماڵەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری کۆمەلایەتیی سلێمانی لینکی فۆرمی دامەزراندنەکە کاراکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی 22 کارمەند بۆ ماڵەکانی چاودێریی کۆمەڵایەتی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی لینکی فۆڕمی دامەزراندن بۆ ماڵەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی کارا کرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پڕۆسەی پركردنەوەی فۆرم بەچەند قۆناغێک دەبێت لە قۆناغی یەکەم بەشێوەی ئۆنلاین تەنها دوو هەزار و 200 بەشداربوو دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە ولە پاشان پڕۆسەکە دەوەستێت، لە قۆناغی دووەم 220 کەس لەوانەی فۆڕمەکەیان پڕکردۆتەوە بەپێی خاڵبەندی جیادەکرێنەوە و لەقۆناغی سێهەم 22 کەس بەشێوەی کێبڕکێی سیڤی و چاوپێکەوتن لەڕێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕ دیاری دەکرێن”.

ئاشکراشی کرد، “لەو 22 کەسەی بەڕێوەبەرایەتییەکە داوای کردووە، توێژەری کۆمەڵایەتی شەش کەس، توێژەری دەروونی شەش کەس، چاودێر،هەڵگری بڕوانامەی(دبلۆم،ئامادەیی،بنەڕەتی) 10 کەسن.

لێرەوە دەتوانیت فۆڕمی دامەزراندن پڕبکەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: لە پێدانی كارەبادا وەكو گوندێكیش مامەڵەمان لەگەڵدا ناكرێت

قائیمقامی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، “لە پێدانی كارەبادا وەكو گوندێكیش مامەڵەمان لەگەڵدا ناكرێت كارەبای هەڵەبجە لەلایەن پارێزگای سلێمانیەوە دابینكراوە”. نوخشە…
زیاتر ببینە

کۆمپانیای نەوتی باکوور: تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە. عامر خەلیل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە ژەهراویبوونی 100 خوێندکارەکەی ئاشکراکرد

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لە ژەهراویبوونی 100 خوێندکاری لە خوێندنگەیەک ئاشکراکرد، کە جگە لە خواردنی فرۆشگاکە هۆکارێکی…
Total
0
Share