سەرۆكی ئێران دەچێتە سوریا

ئەمڕۆ چوارشەممە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی ئێران سەردانی سوریا دەكات و بڕیارە لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆكی ئەو وڵاتەدا كۆببێتەوە.

لە ماوەی 12 ساڵدا، یەكەم جارە كەسێك لە پۆستی سەرۆكایەتیی كۆماری ئێراندا سەردانی سوریا بكات. لە سەردانەكەیدا كە بەپێی میدیای فەرمیی ئێران دوو رۆژ دەخایەنێت، رەئیسی بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵای سیاسی و ئابوریی وڵاتەكەی، لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا و بەرپرسانی تری ئەو وڵاتەدا كۆدەبێتەوە.

عەلی بەهادەری وتەبێژی حكومەتی ئێران دەڵێت، “سەردانەكە لەسەر داوای ئەسەدە و ئامانجەكەی ئابورییە و گرنگیی پەیوەندیی ستراتیژیی هەردوو وڵات نیشاندەدات”.

لەبارەی سەردانی سەرۆكی ئێران بۆ دیمەشق، ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سوریا بڵاویكردەوە، “ئیبراهیم رەئیسی لەگەڵ بەشار ئەسەد كۆدەبێتەوە و پەیوەندیی هاوبەشی ئێران و سوریا و دۆسیەكانی پەیوەست بە سیاسەت و ئابوری تاوتوێدەكەن”.

بابەتی پێشتر

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەبارەی بودجەوە

بابەتی دواتر

نەوت بۆ نزمترین ئاستی پێنج هەفتە دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مردنی لەناکاوی زاناکانی ئێران بەردەوامە.. زانایەکی بواری ئاسمانیش گیانیلەدەستدا

  میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، یەکێک لە زانایانی بواری بۆشایی ئاسمانی وڵاتەکەیان لەکاتی کارکردندا گیانیلەدەستداوە. ئاژانسی هەواڵی (فارس) بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share