مردنی لەناکاوی زاناکانی ئێران بەردەوامە.. زانایەکی بواری ئاسمانیش گیانیلەدەستدا

 

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، یەکێک لە زانایانی بواری بۆشایی ئاسمانی وڵاتەکەیان لەکاتی کارکردندا گیانیلەدەستداوە.

ئاژانسی هەواڵی (فارس) بڵاویکردەوە، زانای بۆشایی ئاسمانی ئێرانی محەمەد عەبدوس لەکاتی کارکردندا لە بنکەی ئاسمانیی سیمنان لە باکووری ئێران گیانیلەدەستداوە.

ئەمە لەکاتێکدایە میدیای ئیسرائیل سەبارەت بە ئەرکی ئەو زانا ئێرانییە بڵاویکردووەتەوە، لە بواری دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستی کاریکردووە.

لە ماوەی ڕابردوودا سوپای پاسداران گیانلەدەستدانی عەلی کیمانی ئەندامی یەکەی بۆشایی ئاسمان لەکاتی ئەرکەکەیدا بە ڕووداوێک ڕاگەیاند، سەبارەت بە ئەرکی ئەو ئەندامەی، سوپای پاسداران هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردەوە.

لە چەند هەفتەی ڕابردووشدا عەقید حەسەن سیاد خودائی کە یەکێک بوو لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران، کوژرا، هەروەها سوپای پاسداران گیانلەدەستدانی عەلی ئیسماعیل زادە یەکێک لە ئەندامانی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ڕاگەیاند.

هەر لە ماوەی کەمی ڕابردوودا ئەیوب ئینتیزاری زانای دروستکردنی فڕۆکە گیانیلەدەستدا، هەروەها میدیاکانی ئیسرائیل گیانلەدەستدانی کامەران مەلا پووری ئاشکراکرد کە لە وێستگەی ئەتۆمیی نەتنز کاریکردووە.

بابەتی پێشتر

ئامۆزاكەی سەدریش لە كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كشایەوە

بابەتی دواتر

فەرمی.. نۆنێز بوو بە یاریزانی لیڤەرپوڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share