10 خۆراكی سەرسوڕهێنەر گەنجترت دەكەنەوە

پزیشكان و شارەزایانی خۆراك رێنوێنی دەكەن بە خواردنی دە میوە و رووەكی دیاریكراو بەشێوەیەكی رێكخراو لەپێناو سوودوەرگرتن لە سوودە تەندروستییەكانیان بۆ دەموچاو، دڵ، دەمارەكان و ئەودوای بەشەكانی دیكەی لەش.

میوە و زۆرێك لە رووەكەكان ڤیتامینی جیاواز و سوودبەخشیان بۆ دەموچاو، نوێكردنەوەی خانەكان و پێدانی وزەی نوێ، هەروەها لە چەندین نەخۆشی دەمانپارێزێت. لەوانەش:

بادەم
بادەم رێژەیەكی بەرز ڤیتامین E تیایە. كە هاریكاریی پێستی دەموچاو دەكات لەسەر نوێكردنەوەی خانەكان و پارێزگاری لە شێداری. هەروەها ئەو ڤیتامینە پێست لە تیشكی زیانبەخشی سەروو وەنەوشەیی دەپارێزێت. جگە لەوەی بادەم كاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر تەندروستی دڵ و سووری خوێن.

سێو
ڤیتامینەكانی ناو سێو بەكارهێنەرانی لە پیربوونی پێست دەپارێزێت. هەروەها رێگردەبێت لە زۆر دەردانی ئەنسۆلین.

تەماتە
هاریكار دەبێت لە بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، چونكە رێژەیەكی زۆر ڤیتامینەكانی C و E تێدایە، جگە لە ئاسن كە وزە و ترشی فۆلیك دەستەبەردەكات.

لیمۆ
یەكێك لەو پێكهاتانەی بڕێكی زۆر ڤیتامین C تیایە. كە وادەكات لە پاشترین ترشەكانی پاڵپشتی سیستمی بەرگریی لەشمان بێت. هەروەك ئەو ڤیتامینە كاریگەریی ئەرێنی لەسەر پێست و دەمووچاو دەیە.

فەریكی سۆیا
هۆرمۆنە رووەكییەكانی ناوی پیربوونی پێست دوادەخات، ئەگەر بەشێوەیەكی رێكخراو بخورێت، هەروەها دەبێتەهۆی بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش. جگە لەوەی رۆیشتنی خوێن ئاسان دەكات و مەترسیی گرژبوون و داخرانی دەمارەكان كەمدەكاتەوە.

هەنار
چەندین توێژینەوە سەلماندوویانە كە هەنار چەندین سوودی جۆراوجۆری هەیە، لەوانە دواخستنی ئەو پرۆسانەی پەیوەندیدارن بە تەمەنەوە.

چای سەوز
گەلاكانی چای وشككراوە رێژەیەكی زۆر ماددەی كاتیكین-یان تیایە، كە چەندین ئەركی سووبەخشی دژ بە پیربوون ئەنجامدەدەن. پێستمان لە زیانەكان بەهۆی تیشی سەروو وەنەوشەیی دەپارێزن و رێگری لە پیربوونی دەكەن. جگە لەوەی ئاستی كۆلیستڕۆڵ دادەبەزێنن.

گوێز
زۆرینەی چەرەساتەكان و گوێز بە خۆراكێكی نمونەیی دادەنرێن بۆ پارێزگاری لە گەنجێتی رووخسار و مێشك. گوێز زیك، ڤیتامین E و ترشی ئۆمیگا 3 و بیۆتین-ی تیایە، ئەمەی دواییان گرنگە بۆ گەشەی پێست، قژ و نینۆك.

ناوكی كولەكەی زەرد
بڕێكی زۆر زۆر ڤیتامین b تیایە. ئەم ڤیتامینە زۆر باشە بۆ پارێزگاری لە تەندروستی مێشك و دەمار و زۆریش كاریگەرە بۆ بەدەستهێنانی وزە و نوێكردنەوەی خانەكان.

ئەڤۆگادۆ
ئەم میوەیە سوودبەخشە بۆ قژێكی تەندروست و پێست و دەموچاوێكی گەشمان پێدەبەخشێت. ئەڤۆگادۆ زۆرێك لە ترشە چەورییە ناتێرەكانی تیایە، دەتوانێت ئاستی كۆلیستڕۆڵ كەمبكاتەوە و پارێزگاری لە پێست دەكات.

بابەتی پێشتر

دارایی هەرێم كاتی دابەشكردنی مووچەی راگەیاند

بابەتی دواتر

پارێزگاری سلێمانی: هێڵی شەمەندەفەر دەگەیەندرێتە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share