بیرەیەك لە سەرلەنوێ بەكارهێنانەوەی ئاوی ئاوەڕۆ دروستدەكرێت

كۆمپانیایەكی ئەمریكی توانی بیرەیەك لە ئاوی ئاوەڕۆ دروستبكات، لەو جۆرەی كە لە دەستشۆر و حەمام و هاوشێوەكانیان دەردەچێت، بەدەر لە ئاوی تەوالێت.

رۆژنامەی گاردیان-ی بەریتانی رایگەیاند، كۆمپانیای (ئیبیك كلینتیك) لە كالیفۆڕنیا توانیویەتی سەرلەنوێ بەكارهێنانەوەی ئاوی ئاوەڕۆی كۆمەڵگایەكی نیشتەجێبوون بكات بۆ دروستكردنی بیرەیەكی تەواو دروستكراو لەو ئاوەڕۆیە.

كۆمپانیاكە خاوەنی شمەكی پێویستە لە بینایەكی نیشتەجێبوونی پێكهاتوو لە 40 قات لە سان فرانسیسكۆ، بۆ چارەسەری ئاوەكە و سەرلەنوێ بەكارهێنانەوەی بۆ مەبەستی بەدەر لە خواردنەوە.

بەپێی ماسیۆ كانتور-ی رۆژنامەنووس كە راپۆرتەكەی بۆ گاردیان ئامادەكردووە، تامی بیرەكە “زۆر خۆش بووە و هەرگیز باوەڕناكەیت كە لە ئاوی ئاوەڕۆ دروستكراوە”.

رۆژنامەكە دەڵێت، كۆمپانیاكە مەبەستی نییە بەرهەمە نوێیەكەی بەمنزیكانە لە بازاڕەكاندا بخاتەڕوو، بەڵكو دووپاتیكردووەتەوە كە “بەرهەمێكی تاقیكارییە” و ئامانج لێی ئەوەیە خەڵك تاوتوێی ئەگەری ریسایكلینكردنی ئاو بكەن.

بابەتی پێشتر

بەهۆی هەڵاوسانەوە نرخی کاڵا لە بەریتانیا %15 زیاتر بەرزبووەتەوە

بابەتی دواتر

ئەو دار چنارە شیكەی مەسرور بارزانی ترساند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بیردۆزی پەنجەرەی شکاو چییە؟

پەنجەرەی شکاو، بیردۆزێكە لە زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا بەتایبەتی تاوانناسیدا، کە باس لەوە دەکات کەمتەرخەمی لە چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک، قەبارەکەی…
Total
0
Share