فەرەنسا شاجوانی وڵاتەکەی هەڵبژارد

شەوی رابردوو لە ئاهەنگێکدا، شاجوانی فەرەنسا بۆ ساڵی 2023 هەڵبژێردرا کە کچێکی تەمەن 18 ساڵ بوو بە ناوی ئیندێرا ئەمبیۆ.

شەوی رابردوو لە ئاهەنگێکی گەورەدا کە چەندین کچ لە شارە جیاوازەکانی فەرەنساوە بەشداریان تێداکردبوو شاجوانی فەرەنسا بۆ ساڵی 2023 هەڵبژێردرا و تاجی شاجوانی لەسەرنرا.

ئەندێرا ئەمبیۆ، کچێکی تەمەن 18 ساڵی خوێندکاری بەشی پەیوەندییەکان، وەک نوێنەری ناوچەی گوادلوپ، بەشداری ئاهەنگەکەی کردبوو، توانی نازناوەکە بەرێتەوە.

ئەمبیۆ لە وتارێکدا کە لە ئاهەنگەکەدا پێشکەشی کرد، پاڵپشتی خۆی بۆ تووشبوانی شێرپەنجە دەربڕی و هانیدان بەهێز بمێننەوە، پاڵپشتی خۆیشی بۆ هەلبژاردەی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە کە ئەمشەو یاری کۆتایی مۆندیالی 2022 لە قەتەر لەبەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنین ئەنجامدەدەن.

ساڵانی رابردوو، مەرجەکانی هەڵبژاردنی شاجوان لە فەرەنسا قورس بوون بۆ ئەمساڵ بەشێک لە مەرجەکان کەمکرابوونەوە، کە دیارترینیان رێگەدان بوو بە کچانی 18 ساڵ بەشداری بکەن، هاوکات مەرجی نەبوونی تاتۆ لابرا و دیاریکردنی باڵاش وەک مەرجی سەرەکی بەهەند وەرنەگیرابوو، ئەمەش رای جیاوازی لای کچانی ئەو وڵاتە لێکەوتەوە.

بابەتی پێشتر

دوو كەشتیی ئەڵمانی 90 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا رزگاردەكەن

بابەتی دواتر

پرسەی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین سوودەکانی ماکیاژکردن

بیرتکردووەتەوە بۆچی ژنان ماکیاژ بەکاردەهێنن؟ ماکیاژ بەشێوەی ڕۆژانە ژمارەیەک سوودی هەیە، ماکیاژ یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی شێوەی ڕوخساری ژنان…
Total
0
Share