بەهۆی هەڵاوسانەوە نرخی کاڵا لە بەریتانیا %15 زیاتر بەرزبووەتەوە

راپۆرتێکی رۆژنامەی ئیبۆگی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لەئەنجامی هەڵاوسان، نرخی خۆراک لە بەریتانیا تا کۆتایی مانگی نیسانی رابردوو بە رێژەی 15.7% بەرزبووەتەوە، هاوکات شارەزایان هێشتا گەشبینن بە دابەزینی نرخ لە چەند مانگی داهاتوودا.

بەپێی راپۆرتەکە، هەڵاوسانی نرخی خۆراک لە مانگی رابردوودا بۆ 15.7% بەرزبووەتەوە لەکاتێکدا لە مانگی ئازاردا 15% بووە”.

ئامارە نوێیەکان دەریانخستووە کە “هەڵاوسانی نرخی فرۆشگاکان لە مانگی نیسانی ساڵی پێشوودا لەسەدا 8.8 بووە”.

لیبراڵ دیموکراتەکان کە ئۆپۆزسیۆنن دەڵێن، پێویستە لێکۆڵینەوەیەک ئەنجامبدرێت کە ئایا مارکێتەکان لە کاتی قەیراندا نرخ بەرزدەکەنەوە یان نا.

سەرۆکی پارتەکە، سێر ئێد دەیڤی، داوای لە دەزگای چاودێریی کێبڕکێ کرد، لێکۆڵینەوەیەک دەستپێبکات بۆ ئەوەی ئایا فرۆشیارانی خۆراک نرخی کاڵاکانیان بەرزکردووەتەوە لەوەی کە پێویستە، چونکە شیکارییەکانی پارتەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە بۆ هەر خێزانێک رۆژانە خەرجییان 12 پاوەند زیادیکردووە کە دەکاتە ساڵانە 600 پاوەند بۆ هەر خێزانێک.

 

 

بابەتی پێشتر

عێراق 150 ملیار دینار بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تەرخاندەكات

بابەتی دواتر

بیرەیەك لە سەرلەنوێ بەكارهێنانەوەی ئاوی ئاوەڕۆ دروستدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share