سەركردەیەكی چێوەی هەماهەنگی: گۆڕانكاری لە سێ پۆستی وەزاریدا دەكرێت

سەركردەیەكی چێوەی هەماهەنگی رایدەگەیەنێت، سێ پۆستی وەزاری یەكەم گۆڕانكاری لە حكومەتەكەی سودانی دەگرێتەوە.

توركی عەتبی، سەركردە لە چێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، ئەنجامی هەڵسەنگاندن بۆ كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران تەواو بووە و لە بەردەم پێداچوونەوەی كۆتاییدایە.

وتیشی، “سودانی لە گۆڕانكاریی یەكەمیدا سێ پۆستی وەزاری ئەنجامدەدات، بەدوایدا گۆڕانكاریی دیكە دێت” ئاماژەی بەوەشكرد، “سودانی تێڕوانینێكی فراوان لەبارەی یەكەم گۆڕانكاریی وەزاری لە حكومەتەیدا لە كۆبوونەوەی داهاتووی چێوەی هەماهەنگی دەخاتەڕوو”.

تا ئەم ساتە هیچ هێزێكی سیاسی ناڕەزایی خۆی بۆ هەر گۆڕانكارییەكی پێشبینیكراو لە حكومەتدا نیشان نەداوە، چونكە لە بنەڕەتدا لەپێناو جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومیی رێككەوتن لەسەركراوە، گۆڕانكارییەكەش بەپێی بنەمای روون و راشكاو لەڕێی هەڵسەنگاندنەوەیە، وەك ئەوەی عەتبی ئاماژەی پێدا.

لە 26ی نیسانی رابردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا سووربوونی لەسەر گۆڕانكاریی وەزاری دووپاتكردەوە.

بابەتی پێشتر

زانایان وەڵامدەدەنەوە.. ساتەکانی بەر لە مردن چی لە مێشکی مرۆڤدا روودەدات؟

بابەتی دواتر

گۆتێرێش: لە سەرتاسەری جیهاندا هێرش دەکرێتەسەر رۆژنامەنووسان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری لێخۆشبوون دەركرا

بڕیاری لێخۆشبوون و ئازادكردن بۆ توێژێكی سەربازی دەركرا. سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری عێراق، بە بۆنەی یادی دامەزراندنی…
Total
0
Share