سەرۆکی ڕەوتی حیکمە پەیامێک بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی دەنێرێت

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە پەیامێک ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات.

لە پەیامەکەیدا هاتووە، ” پیرۆزبایی لە برای بەڕێزمان بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی یەکێتی لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتییەوە و هیواخوازین لەسەر ڕێبازی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال بەردەوام بێت”.

عەممار حەکیم دەشڵێت، “هیوادارین ئەم هەنگاوە دەرفەتێک بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: ماوەی سێ رۆژە هیچ حاڵەتێکی نوێی توشبوونی ئاژەڵان بە نەخۆشی تۆمارنەکراوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایدەگەیەنێت، ماوەی سێ رۆژە هیچ حاڵەتێکی نوێی توشبوون و مرداربوونەوە لەناو گامێش، مانگا و ئاژەڵاندا…
Total
0
Share