پارتی پشتیوانی لە بەرەی ئاكەپە-مەهەپە دەكات

بۆ ئەو هەڵبژاردنەی بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو لە توركیا بەڕێوەبچێت، پارتی پشتیوانی لە بەرەی (ئاكەپە-مەهەپە-هودارپار) دەكات و لەو رووەوە پاراستنی حزبەكە رێنوێنی بە میدیاكان داوە.

بڕیارە لە 14ی ئایاری داهاتوو هەڵبژاردنی 13ەهەمینی سەرۆك كۆمار و 28هەمین خولی پەرلەمانی توركیا بەڕێوەبچێت، تیایدا هەردوو بەرەی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتدار ركابەری توندی یەكتری دەكەن.

بەرەی دەسەڵاتدار لە (ئاکەپە-مەهەپە- هوداپار) پێكدێن هاوپەیمانیی جمهور-یان پێكهێناوە و كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆك، رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆك كۆماری ئێستایە.

بەرەی ئۆپۆزسیۆنیش بەناوی هاوپەیمانیی میللەت لە شەش پارتی سیاسی پێكدێن و، کەمال کڵچدارئۆغڵو سەرۆکی جەهەپە كاندیدیانە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.

پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) پاڵپشت لە دۆزی كورد لە باكووری كوردستان، رۆژی هەینی 28ی ئەم مانگە پاڵپشتی خۆی بۆ كاندیدی بەرەی ئۆپۆزسیۆن نیشانداوە.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان پێچەوانەی رای پارتە سەرەكییەكەی كورد لە باكوور، بە تەواوەتی پشتیوانی لە بەرەی (ئاکەپە-مەهەپە- هوداپار) دەکات.

پارتی ئەو هەڵوێستەی نەشاردووەتەوە و لە رێگەی میدیاکان، هەندێک دیدار و سەردانەوە پشتیوانی خۆی بۆ بەرەی دەسەڵاتدار دەردەبڕێت.

هاوكات سەرچاوەیەكی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئیستای راگەیاند، لەڕێی باڵی پاراستنی ناو پارتییەوە رێنمایی و فەرمان بە میدیاكان دراوە پاڵپشتی لە بەرەكەی ئەردۆغان بكەن و رووماڵەكانیان بەو ئاراستەیەدا بێت.

بە وتەی سەرچاوەكە “لەمەشدا پارتی پێچەوانەی رای زۆرینەی كورد لە باكوور هەڵسوكەوت دەكات، هاوشانی پارتی هوداپار كە پارتێكی كوردییە و پێگەیەكی لاوازی هەیە بەراورد بە هەدەپە، پاڵپشتی لە ئەردۆغان و بەرەكەی دەكات”.

لە هەڵبژاردنەكەی 14ی ئایاردا 24 پارتی سیاسی لیستی كاندیدانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پێشكەش كردووە، 12 پارتی دیكەشیان بە هاوپەیمانێتی بەشدارن.

تیایدا زیاتر لە 64 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە كە زیاتر لە 60 ملیۆنیان لە ناوخۆی وڵاتەكەدان و نزیكەی 3.5 ملیۆنیشیان لە دەرەوەن.

بابەتی پێشتر

وێنە.. شیرەمەنییەک بەهۆی خراپبوونی بەرهەمەکانی و ماستی کەڕواوییەوە داخرا

بابەتی دواتر

سزای نەبەستنی پشتێن و بەکارهێنانی مۆبایل بۆ کامێراکانی چاودێری کارادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سلێمانی مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلارە، حكومەتی ناوەند ئامادەیە ئەو پارەیە بدات؟

جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كەرتی تایبەت دەسەڵاتدارە بەسەر كەرتی نەوت لە هەرێمدا پێچەوانەی عێراق كە موڵكداری كەرتەكە دەگەڕێتەوە…
Total
0
Share