وێنە.. شیرەمەنییەک بەهۆی خراپبوونی بەرهەمەکانی و ماستی کەڕواوییەوە داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیگرت بەسەر بڕێکی زۆر ماستی خراپبوودا و شیرەمەنیی شارەزووریش کە خاوەنی ئەو بەرهەمانەبوو داخرا.

لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردنەوە شیرەمەنیی شارەزوور لە شەقامی مەولەوی لە بازاڕی سەعید تەها کۆیی داخرا.

بەپێی راگەیەندراوی قائیمقامیەت، لەو دوکانی شیرەمەنییەدا بڕێکی زۆر ماستی خراپبوو و کەڕواوی هەبووە کە خاوەنەکەی بەنیازبوو لە بازاڕدا ساغیبکاتەوە و ماستە ترشاوەکانیش بکات بە دۆ.

راشیگەیاندووە، خاوەنی ئەو شیرەمەنییە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی دابەشکردنی شایستەی دارایی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان راگەیەندرا

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی عێراق، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرادەکات. نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی…
Total
0
Share