پرۆسەی دادگاییکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی دوو مامۆستاکەی زانکۆ دواخرا

ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکەم دانیشتنی دادگای تاوانی هەولێر بەمەبەستی دادگاییکردنی تۆمەتباری کوشتنی هەردوو مامۆستای زانکۆ (دکتۆر کاوان و دکتۆر ئیدریس) دواخرا.  

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پارێزەری دۆسیەکە رایگەیاند، پێشتر پێشبینی دواخستنی دادگاییەکەمان دەکرد، پارێزەری تۆمەتبارەکە داواکارییەکی پێشکەش بە دادوەر کرد بۆ دواخستنی دانیشتنەکە کرد و ئەوەش مافێکی یاساییە، بۆیە دواخرا.

دادگای تاوانی هەولێر دانیشتنەکەی بۆ 18ی ئایار دواخستووە.

باسی لەوەکرد کە باوکی تۆمەتبارەکەش لە دۆسیەکەدا تێوەگلاوە، بەڵام پەڕاوی لێکۆڵینەوەی جیاوازی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

بەپێی وتەی پارێزەرەکە، لە دانیشتنی 18ی ئایاردا دادگا سزای تۆمەتبارەکە دیاریدەکات، کە بەپێی ماددەی 406ی عێراقی دەستگیرکراوە و چەند بڕگەیەکی توندی لەسەر جێبەجێ دەبێت بە تۆمەتی کوشتنی دوو کەس و بریندارکردنی کەسێکی دیکە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی دواتر

نرخی بەنزینی نۆرماڵ یەكدەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share