بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی بە جێگیریی دەمێنێتەوە، خێرایی با هەندێک کات لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتی هەرێم و گەرمیان خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
باسی لەوەشکرد، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی 2-1 بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی
دهۆک: 32 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 27 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 31 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی
سۆران: 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی