هاوڵاتییەك بە هەورەبروسكە گیانیلەدەستدا

كەمێك لەمەوبەر هەورەبروسكە لە هاوڵاتییەكی دا و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستدا.

هاوڵاتییەكە دانیشتووی شارۆچكەی كەحلای باشووری عێراق بووە و لە كاتی رووداوەكەدا لە دەرەوەی ماڵەكەی بووە، هەورەبروسكە لێیداوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە و تەرمەكەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشكیی دادی.

نزیكەی سێ ساڵ لەمەوبەر گەنجێكی دانیشتووی هەمان شارۆچكە بە هەمان هۆكار و بەهۆی بەركەوتنی هەورەبروسكەوە گیانیلەدەستدابوو.

رۆژی دووشەممەی رابردووش هەورەبروسكەیەكی گەورە و بەهێز، لە ناوچەیەكی ناحیەی واستی كۆنی سەر بە پارێزگای واستی باشووری عێراقی دا، بەهۆیەوە كەسێك مرد و كەسێكی دیكە برینداربوو.

بابەتی پێشتر

هەوڵی زیادكردنی مووچەی توێژێك دەدرێت

بابەتی دواتر

لە هەولێر شەڕە تەقەیە و كەسێك برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share