چۆن فیلمە ترسناکەکان سوود بە دۆخی دەروونیت دەگەیەنن؟

چارەسەر بە هاوارکردن یەکێکە لە ڕێگەكانی ڕزگاربوونی مرۆڤ لە دوودڵی، فشار و تەنگژە دەروونییەکان و تووڕەبوون. فیلمە ترسناکەکان ژمارەیەکی زۆر بینەر بەلای خۆیاندا ڕادەکێشن کە بەهۆیانەوە هەست بە ئاسوودەیی دەکەن لەکاتێکدا ڕووبەڕووی ترس و دیمەنی کتوپڕ دەبنەوە لە فیلمەکاندا.

لە ڕاپۆرتێکدا کە پێگەی Boldskyی بڵاویکردووەتەوە هاتووە، لەگەڵ ئەوەی ئەو فیلمانە بەتەواوی ترسێنەرن بەڵام دەکرێت بینەری ئەو فیلمانە سوودیان لێوەربگرن بۆ تەندروستیی لایەنی دەروونییان، ئەوەش لەچێوەی ئەوەی پێیدەڵێن چارەسەرکردنی سەرەتایی بە هاوارکردن.

ئەوەش لە دۆخێکدا بێئاگا بە دەنگێکی بەرز هاوار بکەیت، کە ئەو دۆخە لەکاتی سەیرکردنی فیلمە ترسناکەکاندا دروستدەبێت.

هەندێک لە توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن، سەیکردنی فیلمە ترسناکەکان دەکرێت یارمەتیدەربێت لە کەمکردنەوەی دوودڵی و نیگەرانییەکانی کەسەکەدا، هاوارکردن وەک هەوڵی دەربڕین بە دەنگێکی بەرز باسدەکرێت، کە ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی تەنگژە دەروونییەکاندا، پزیشکەکان ئامۆژگاریی ئەو کەسانە دەکەن کە تەنگژەی دەروونییان هەیە لەبەردەم ئاوێنەدا بووەستن و بیکەن، باشترین ئەنجامی دەبێت لە کەمکردنەوەی تەنگژە دەروونییەکاندا.

چارەسەر بە هاوارکردن، لەڕێگەی پەیوەستکردنی هەستە نەرێنییەکانی وەک هەستکردن بە دوودڵی، نیگەرانی و تەنگژەی دەروونی و دەرچوونیان لەڕێگەی هاوارکردنەوە کاردەکات.

لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەر بە هاوارکردن بەشێک نییە لە چارەسەرەکانی جیهانی نوێ، بەڵکو یەکێکە لە چارەسەرە چینییە کۆنەکان، بەشێکیشە لە چارەسەرەکانی پزیشکیی باو TMC و پزیشکان جەختدەکەنەوە کە هاوارکردن ڕاهێنانێکی باشە بۆ تەندروستیی سییەکان.

بەشێک لە توێژینەوەکان سەلماندوویانە كە هاوارکردن هۆکارێکە بۆ دەردانی هۆرمۆنی ئەندرۆفین، کە هۆکارە بۆ هەستکردنی کەسەکە بە دڵخۆشی.

بابەتی پێشتر

بانگەوازی ناسا بۆ جیهان: نەوەكانمان ژیان لە دەرەوەی زەوی ئاشكرادەكەن

بابەتی دواتر

هاری کەین .. لە وەرزی ڕابردوو بۆ ئەم وەرزە وێران بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share