یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ وەبەرهێنەراندا کردووە و لە ئەمساڵەوە پڕۆژەی “ئیسپای بارسا” دەستپێدەکات.
ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، ئیدارەی خوان لاپۆرتا پڕۆژەی “ئیسپای بارسا” دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەگەڵ (20) وەبەرهێنەری ناوخۆیی و جیهانی ڕێککەوتنیان کردووە.
تێچووی پڕۆژەکە ملیارێک و 450 ملیۆن یورۆیە، ئەو بڕە بە زیادە و سوودی داراییەوە دەگاتە دوو ملیار و 800 ملیۆن یورۆ.
کارەکان لە مانگی حوزەیرانی 2023وە دەستپێدەکات و تاوەکو 2026 دەخایەنێت.
تاوەکو 2024 یانە کەتەلۆنییەکە یارییەکانی لە یاریگای “مۆنتجویک” ئەنجامدەدات و لە 2026/2027 بە تەواوی یاریگای “کامپ نو” نوێدەبێتەوە، بە جۆرێک کە تازەترین تەکنۆلۆژیا و هونەری تەلارسازی بۆ تەرخەندەکرێت، هەروەها ژمارەی کورسییەکانیشی بۆ (105) هەزار زیاد دەکرێت.