شێخی قەتەر و سێر ڕاتکلیف پارەیان بۆ مان یونایتد هەڵڕشت

هەینی ڕابردوو دوا وادەی پێشکەشکردنی ئۆفەرەکان بوو بە خێزانی گلایزەرس، تایبەت بە کڕینی پشکەکانی یانەی مانچستەر یونایتد.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “گاردیان”، شێخ جاسم بن حەمەدی بەڕێوەبەری بانکی ئیسلامیی قەتەر، پێنج ملیار پاوەند و دانەوەی سەرجەم قەرزە کەڵەکەبووەکانی بۆ خێزانی گلایزەرسی خاوەنی مانچستەر یونایتد پێشنیازکردووە.

سێر جیم ڕاتکلیفی ناسراو بە دەوڵەمەندترین پیاوی بەریتانیاش لەلایەن خۆیەوە پێشنیازی کردووە، بەشێکی زۆری پشکەکان بکڕێت و بەشێکی کەمیشی بۆ خێزانی گلایزەرس بهێڵێتەوە.

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خاوەندارێتی مانچستەر یونایتد وەڵامی ئۆفەری یەکێک لە جەمسەرەکان بداتەوە، کە بێگومان کاریگەریی لەسەر پلانەکانی ئێریک تین هاگ و داهاتووی یانەکە دەبێت.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی دەستبەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی هیندی و خراپبوودا گیرا

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە لە (20) لاوە نوێدەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share