بەڕێوەبەرانی یونایتد هانی کریستیانۆ دەدەن بڕوات

بەڕێوەبەرانی یانەی مانچستەر یونایتد تاوتوێی بابەتی ڕۆیشتن، یاخود فرۆشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیان کردووە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لە ناوخۆی مانچستەر یونایتد چەند جارێک خێزانی گلایزەرس کۆبوونەوەیان لەبارەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و پێگەی چەند یاریزانێکی دیکەوە ئەنجام داوە، هەمووشیان کۆکبوون لەسەر ئەوەی ئەفسانە پۆرتوگالییەکە سوودی بۆ یانەکەیان نییە.

تاوەکو ئێستا بڕیار لەبارەی کریستیانۆوە نەدراوە، بەڵام فەرمانی دوورخستنەوە و فرۆشتنی لەژێر دەستی جوێل گلایزەرس-دایە، لە داهاتوودا هەوڵ دەدات دانوستاندنی لەگەڵدا بکات و هانی بدات ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، مان یونایتد لە دۆخێکی خراپدایە و ئەگەر هەیە نەتوانن یەکێک لە پێگەکانی “بیگ 4” نەگرنەوە وەرزی داهاتوو بەشدار بن لە خولی ئەوروپی، نەک خولی یانە پاڵەوانەکان، بۆیە لەم حاڵەتەدا ئەگەر هەیە ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ ڕیمۆنتادای ڤیاڕیاڵی پووچەڵ کردەوە و گەیشتە فیناڵی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو سێشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان یانەکانی لیڤەرپوڵ و ڤیاڕیاڵ ئەنجام درا، لیڤەرپوڵ سەرکەوتنێکی گەورەی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ دوو گۆڵی سه‌ڵاح یاریی لووتکه‌ی له‌ تۆتنهام برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (15)ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر‌ تۆتنهام…
Total
0
Share