سیبایۆس.. هەموو شتێک، یان هیچ

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەبەردەم بەهێزترین تاقیکردنەوەی وەرزی 2022/2023دایە، دانی سیبایۆس ناچارە کەلێنی پێکانی لوکا مۆدریچ پڕبکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”، لوکا مۆدریچ یارییەکانی ئەلمیریا و ڕیاڵ سۆسیداد “لالیگا”، هەروەها مانچستەر سیتی “چامپیۆنزلیگ” و فاینەڵی “کۆپا دێل رێ” بەرامبەر ئۆسوسانا لەدەستدەدات.

کارلۆ ئەنچیلۆتی چەندین چارەسەری لەبەردەستدایە و دەکرێت کاماڤینگا، چوامینی و ڤاڵڤێردی، یاخود ناچۆ لە ناوەندی بەرگریکردندا بەکاربخات، بەڵام هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن دانی سیبایۆس ئەو ئەرکە لەئەستۆ بگرێت.

سیبایۆس لەڕووی هونەرییەوە نزیکترینە بۆ جێگرتنەوەی مۆدریچ، ڕۆژنامەی “ئەی ئێس” نووسیویەتی: براوە دەبێت، یان هەموو شتێک لەدەستدەدات.

لە ئەگەری سەرکەوتندا گرێبەستەکەی نوێدەکرێتەوە، بەپێچەوانەشەوە مشتومڕی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاراستەیەکی دیکە دەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن و ئاتالانتا بەرانبەر ئەتلەتیکۆ و میتیلاند چوارینەیان تۆمارکرد

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی یەکەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی بایرن میونشن سەرکەوتنێکی گەورەی بەرانبەر ئەتلەتیکۆ…
Total
0
Share