تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد

بە بەشداری زیاتر لە 1.5 ملیۆن خوێندكار، تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد.

خوێندكارانی پۆلە ناكۆتاكان و پۆلی 9ی بنەڕەتی ئەمڕۆ بەشدارییان لە یەكەم تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ كرد و تاقیكردنەوەكان تا چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو 10ی ئایار بەردەوام دەبن.

لە پارێزگای هەولێر زیاتر لە 500 هەزار خوێندكار بەشداریی تاقیكردنەوەكان دەكەن، لە سلێمانی زیاتر لە 380 هەزار خوێندكار لە هەزار و 404 ناوەندی خوێندن، لە دهۆك زیاتر لە 365 هەزار خوێندكار، لە هەڵەبجەش زیاتر لە 24 هەزار خوێندكار و لە گەرمیان نزیكەی 55 هەزار خوێندكار بەشداردەبن.

تەنها خوێندكارانی پۆلی 9ی بنەڕەتی لەسەر ئاستی هەرێم زیاتر لە 124 هەزار خوێندكارن و پێكەوە لەگەڵ خوێندكارانی پۆلە ناكۆتاكان زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار خوێندكار پێكدەهێنن.

بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردە تاقیكردنەوەكان بەپێی خشتەی دیاریكراو بەڕێوەدەچن و لە ئەگەری بوونی پشوودا، جگە لە پشووی 1ی ئایار، هیچ تاقیكردنەوەیەك دواناخرێت و لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: باران و هەورەتریشقە دەبێت

بابەتی دواتر

لە گوێڕ کوردێک لەلایەن داعشەوە کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share