بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ فوئاد حسێن كۆدەبێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق كرد.

دوێنێ شاندی یەكێتی بەسەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغداد و بڕیارە زنجیرەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومی و سیاسی و حزبی عێراقدا ئەنجامبدات و تێیدا پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق تاوتوێبكرێت.

كۆبوونەوەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و فوئاد حسێن لە چێوەی وتووێژەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێ و هەوڵی نزیككردنەوەی هەڵوێست و بڕیارەكانی كوردە لە بەغداد.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاندید كرد و چاوەڕوانیش دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرۆك كۆماری عێراق هەڵببژێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم: ملیارێک و 512 ملیۆن دینار بۆ کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە تەرخانکراوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە. لە راگەیەندراوەکەی فەرمانگەکەدا ئاماژە…
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان، لەبارەی زمانی کوردی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای دەرچوونی…
Total
0
Share