پارتی لە سنووری برادۆست هێزێکی چەکدار دروستدەکات

پارتی لە سنووری برادۆست هێزێکی چەکداری دروستکردووە و بڕیارە لە داهاتوودا بە هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا شەڕیان پێبکات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، “لەچەند رۆژی رابردوودا پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری دەڤەری برادۆست هێزێکی چەکداری بەناوی هێزی برادۆست دروستکردووە کە سەر بە فەرماندەیی بارزانە”.

هەربەپێی زانیارییەکان، “هێزەکە بە بڕیاری مەسعود بارزانی دروستکراوە و مەلا مستەفا مەسعود بارزانی سەرپەرشتی دەکات و کەسانی نزیک لە بنەماڵەی کەریم خانی برادۆست کراونەتە بەرپرس لە هێزەکە”.

ئێستا زانیویەتی، “عەقید شەواف جەمال عەلی بەگ برادۆستی کراوەتە فەرماندەی هێزەکە و رائید سەفی فاروق حاجی بەگ برادۆستی کە سەر بە بنەماڵەی شێخ رەشیدی لۆلانە کراوەتە یاریدەدەری”.

دروستکردنی ئەم هێزە لەم کاتەدا لەلایەن پارتییەوە بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانــــی کوردستان لەلایەک و دەیەوێت تۆڵە لە میرانی برادۆست بکاتەوە لەلایەکی دیکەوە ئەمەش دوای ئەوەی میر فەیسەڵ کەریم خانی برادۆست کرایە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵۆ عەسکەری: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕياری ناردنی مووچە نەدرا

هەڵۆ عەسکەری رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی یەک نەدرا. هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگەی عێراق ئاشکرایکرد،…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: گرێبەستی ئەلیکترۆنی دوای 60 رۆژ لە ئەنجامنەدانی مامەڵەکەی رۆژی 10 هەزار دینار سزای دارایی دەچێتەسەر

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەکەن، پێویستە لە ماوەی کەمتر لە 60 رۆژدا مامەڵەکانی تەواوبکەن…
Total
0
Share