بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵدەدەین هەمووان بە رێککەوتنەکانەوە پابەندبن تاوەکو گرفت بۆ مووچە دروست نەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ ماکسیم رۆبین، کونسوڵی رووسیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبوو، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵۆگۆڕکرا.

سەرۆک بافڵ باسی لە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداد کرد و وتی، گفتوگۆکانمان بەردەوامە و هەوڵدەدەین هەمووان بە رێککەوتنەکانەوە پابەندبن تاوەکو گرفت بۆ مووچە دروست نەبێت.

دۆخی سوریا و رۆژئاوای کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە حکومەتی سوریا نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەکان بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share