لیژنەی دارایی زانیارییەكە ئاشكرادەكات
تایبەتە بە دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەدات و جەختیشدەكاتەوە لە ئێستادا نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و دۆخی دارایی هەرێم باشە و لە لیژنەكەیان سەرقاڵی ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكن لەو بارەیەوە.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێشتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیرابوو و ئێستاش دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان باشە و نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەڕووی یاساییەوە فەرمانبەران مافی خۆیانە پلە بەرزكردنەوەیان بۆ بكرێت پێشتر ئەو مووچەخۆرانە كە پلە بەرزكردنەوەیان بۆ نەكراوە لە مووچەكانیان زەرەرمەندبوون و بەتایبەت لە بابەتی خانەنشینیدا.

سەرۆكی لیژنەی دارایی ڕاشیگەیاند، پەرلەمانتاران چەند یاداشتێكیان پێشكەش بە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كردووە بۆ دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران و ئاراستەی لیژنەكەمان كراوە و ئێمەش سەرقاڵی ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكین لەو بارەیەوە كە وەزیری دارایی بانگێشتی پەرلەمان بكرێت و ڕوونكردنەوە لەو بارەیەوە بدات كە دەبێت پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە و هیچ بیانوویەك بۆ ڕاگرتنی نەماوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا لە نەخۆشخانە پرسیاری تاقیکردنەوەکانی بەسەر دوو خوێندکار دابەشکرد

بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا لە نەخۆشخانە پرسیاری تاقیکردنەوەکانی بەسەر دوو خوێندکار دابەشکرد کە بەهۆی نەخۆشییەوە تاقیکردنەوە لە نەخۆشخانە ئەنجامدەدەن.…
Total
0
Share