بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە خۆیان بەدووربگرن لە حەجی بازرگانی یان لە رێگەی هەندێک کۆمپانیاوە بە ناوی پشکی زیادەوە پارە بەفیڕۆ نەدەن، چونکە پشکی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە بۆ ئەمساڵ و زیادنەکراوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، “ئاگاداری هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كەینەوە كه بۆ ئه‌مساڵ هیچ پشكێكی زیاتر له‌وه‌ی پێشتر بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه، نه‌هاتووه و داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە خۆیان بەدووربگرن لەم جۆرە کارانە تاوه‌كو پاره‌یان به فیرۆنه‌چێت”.
رایگەیاندووە، هه‌ر كه‌س و كۆمپانیایه‌ك له ژێر ناوی پشكی زیاده یاخود حه‌جی بازرگانی یاخود هه‌ر ناوێكی دیكه هه‌وڵی ئه‌وه بدات پاره له هاوڵاتییان وه‌ربگرێت رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی توندی یاسایی و كارگێری ده‌بێته‌وه.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لێره‌وه به پێویستی ده‌زانین كه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه ڤیزای گه‌شتیارییان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ به‌م ڤیزه‌یه حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن،عه‌ره‌بستانی سعودیه بۆ رێگریكردن له حه‌جی به‌بێ به‌رنامه یاخود حه‌جی بێ رێگه‌پێدان چه‌ندین رێكار و سزای راگه‌یاندووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به ڤیزای ساڵانه حه‌ج بكه‌ن”.
جەختدەکاتەوە، له‌كاتی هاتنه پێشه‌وه‌ی هه‌ر كێشه و گرفتێك بۆ ئه‌و كه‌سانه له سعودیه ئێمه وه‌كو به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عەمره لێی به‌رپرس نین و خۆیان به‌رپرسیارێتیی ئه‌و سزایانه له ئه‌ستۆ ده‌گرن”.
ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، “داوا لە هاوڵاتییان دەکەین هەوڵی ئەنجامدانی حەج نەدەن بەو جۆرەی کە لە هەندێک شوێنی نافەرمی بانگەشەی بۆ دەکرێت تاوەکو پارەی بەفیرۆنەچێت و رووبەڕووی کێشە نەبنەوە “.
جەختدەکاتەوە، “ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عەمره‌ی هه‌رێمی كوردستان هاوڵاتییانمان له هه‌رێمی كوردستان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ر نوێكارییه‌ك له پرۆسه‌ی حه‌جدا هه‌بێت به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له رێگه‌ی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عەمره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاویده‌كه‌ینه‌وه تاوه‌كو هه‌موو هاوڵاتییان لێی ئاگاداربن.