كەشناسی: سبەینێ باراندەبارێت

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوكرایەوە و كەشناسی دەڵێت، “سبەینێ باراندەبارێت”.

بەشی پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئەمڕۆ پێنجشەممە کەش ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و پلەکانی گەرما بە نزیکەی (1 تا 2) پلە بەرزتردەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

بەپێی راگەیەندراوی بەشی پێشبینیی كەشوهەوا، سبەی هەینی کەش پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەباران هەیە و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتردەبن لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

راگەیەندراوەكە بەم شێوەیە پلەكانی گەرمای شار و ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی خستووەتەڕوو:-

هەولێر: 30 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 28 پلەى سیلیزى

دهۆک: 29 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 34 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 30 پلەى سیلیزى

سۆران: 26 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 36 پلەى سیلیزی

لەبارەی بارانبارینی پێشبینیكراوی سبەینێوە، دەستەی گشتیی كەشناسیی عێراق دەڵێت، لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نمەباران و هەندێك كات تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە: دوو تونێلی نوێ بۆ دەربەندیخان دروستدەكرێن

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تونێلی ئێستای دەربەندیخان نۆژەندەكرێتەوە و دەشڵێت، دوو تونێلی نوێش دروستدەكرێن. دوابەدوای خۆپیشاندانەكەی دوێنێی بەشێك…
Total
0
Share