یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان داوای ئازادکردنی عەلی سیاسی دەکات

یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان رەخنە لە شێوازی دەستگیرکردنی عەلی سیاسی لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەگرێت، داواش دەکات دۆسیەکەی لە دۆسیەی کەسی تۆمەتبار بە کوشتنی کاوە بازیانی جیابکرێتەوە و بە دەستەبەر ئازادبکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان کە ئاراستەی رای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کردووە دەڵێت، ” دوای ئەوەی بەیانیی رۆژی 25/4/2023 عەلی مەحمود محەمەد ناسراو بە عەلی سیاسی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەکێتییەکەمان لەھەولێر لەلایەن ئاسایشەوە گیرا، دۆسیەکەی ئاراستەی پۆلیس کراوە بۆ لێکۆڵینەوە، لەم پرسەدا روو لە دادوەری لێکۆڵینەوە و دەسەڵاتی دادگا دەکەین،  ناوبراو  ئازاد بکات بەکەفالەت، چونکە پەڕاوی ناوبراو جیایە لەگەڵ کەسەکەی تر و پەڕاوی جیابکرێتەوە”.

هاوکات یەکێتییەکە رایگەیاندووە کە سەرەڕای داوای ئازادکردنی “رەخنە لە شێوازی دەستگیرکردنی دەگرین، رەخنەمان ھەیە  لە وێنەگرتنی و پیشاندانی لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆن”.

جەختدەکاتەوە لە گرتبەری رێکارەکان لەلایەن دەزگا حکومییەکانەوە دەشڵێت، “پێویستە رێکارەکان بە ھاوسەنگی و بە تەواوەتی لە چوارچێوەی یاسادا بێت”.

بابەتی پێشتر

دادگا بڕیارێكی نوێی تایبەت بە گوهدار زێباری دەركرد

بابەتی دواتر

بەریتانیا بڕیارێکی نوێی لەبارەی کۆچبەرانەوە دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی: ماوەی ساڵێکە شوان داودی لە ڕێگەی بەرپرسانەوە بڕیاری گۆڕینەکەی دوادەخات

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر قسەکانی شوان داودی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ماوەی نزیکەی ساڵێکە بڕیاری گۆڕینی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی و فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە.…
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم: سەرجەم ئامادەبووان كۆكبوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی سەركەوتووانە

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕاگەیێندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share